کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی حه‌وت به‌ندكراو له‌ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج

له‌سێداره‌دانی حه‌وت به‌ندكراو له‌ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج 2

به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ ١٢ی گه‌لاوێژ، حوكمی ئێعدامی حه‌وت به‌ندكراو به‌ تۆمه‌تی په‌یوندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ناسناوی شه‌ش كه‌س له‌ به‌ندكراوان بریتیه‌ له‌: سه‌جاد پوردانش، محه‌ممه‌د گه‌لووسی، مه‌یسه‌م جووده‌كی، ڕه‌زا به‌خت ئاوه‌ر، فه‌ریبۆرز حه‌قی و عه‌لی حسێنپور. شایانی باسه‌ كه‌ ناسناوی به‌ندكراوی حه‌وته‌م هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه‌.