به‌یانی هه‌ینی ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به ناوی واحد بێنامی خه‌ڵكی پیرانشار، له زیندانی نه‌غه‌ده جێبه‌جێ كرا.
واحد بێنامی پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌رپرسانی زیندانی نه‌غه‌ده كاتژمێر ٢ بۆ ٣ی به‌یانی به بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌یان وتووه كه حوكمه‌كه‌ی هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراوه، به‌ڵام كاتژمێر ٨ بۆ جارێكی دیكه په‌یوه‌ندیان به خێزانی گرتووه و وتوویانه كه واحد له سێداره دراوه.