سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٢، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “عەلی پیری” تەمەن ٤٠ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتهكان، “عەلی پیری” سێ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قهزایی ڕژیمهوه سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. شایانی باسه كه هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم بەندکراوە هەتا ئێستا لەلایەن میدیا حکوومەتییەکانهوه بڵاو نەکراوەتەوە.
