کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز 1

به‌یانی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی جۆزه‌ر‌دان، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به‌ ناوی “هادی ئال ناسر” له‌ زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “هادی ئال ناسر” خه‌ڵكی شارستانی شادگانی سه‌ر به‌ ئوستانی خووزستانه و پێشتر به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست” ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. شایانی باسه‌ كه‌ هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندكراوه‌ هێشتا له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ میدیایی نه‌كراوه‌.