ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی جۆزه‌ردان، سزای له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك له زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د به‌ناوی “داریووش ڕه‌حیمی” جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، حوکمی لەسێدارەدانی “داریوش ڕەحیمی” له حاڵێكدا لە زیندانی وەكیل ئابادی مەشهەد جێبەجێ کراوە كه هێشتا وردەکارییەکانی دۆسیەکەی ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه. به‌وته‌ی میدیاکانی حکوومەت ئەو به‌ندكراوه ساڵی ١٤٠٠ بە تۆمەتی “کوشتنی ئەندامێكی هێزه تایبەته‌كان بە ناوی ئیحسان پایخەستە” لە شاری مەشهەد دەستبەسەر و دواجار به ئێعدام مه‌حكووم كراوه.
