کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی ورمێ

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی ورمێ

به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به‌ ناوی “جه‌عفه‌ر محه‌ممه‌دپور” له‌ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “جه‌عفه‌ر محه‌ممه‌دپور” پێشتر به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر سزای سێداره‌ی به‌سه‌ر دا سه‌پێندرابوو. ناوبراو ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی ورمێ كرابوو. شایانی باسه‌ كه‌ “جه‌عفه‌ر” خێزاندار و باوكی دوو منداڵ بووه‌.