به‌یانی دووشه‌ممه ٢٦ی جۆزه‌ردان، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی خۆڕه‌م ئاباد جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوێك به ناوی جه‌واد محه‌ممه‌دی كه پێشتر به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، له زیندانی خۆڕه‌م ئاباد له سێداره دراوه.