ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی شووشته‌ر به ناوی شاپوور ئه‌شكانی له زیندانی ئه‌و شاره له‌سێداره درا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی ئیسڕائیل و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته وازی له ئێعدامی به‌ندكراوان نه‌هێناوه و به‌یانی سێشه‌ممه، به‌ندكراوێك به ناوی شاپوور ئه‌شكانی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانی شووشته‌ر ئێعدام كراوه.