به‌یانی دووشه‌ممه ٢٦ی جۆزه‌ردان، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به ناوی ئیسماعیل فكری به تۆمه‌تی سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.
ئیسماعیل فكری پزیشكی خێرخوازی خه‌ڵكی تاران بوو كه له ساڵی ١٤٠٣ و له په‌روه‌نده‌یه‌كی ناڕوون دا له‌لایه‌ن قازی ئه‌فشاری به تۆمه‌تی “سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. هاوكات له‌گه‌ڵ له‌سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندكراوه ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به ئێعدامی ١٢ به‌ندكراوی دیكه‌ی مه‌حكووم به هه‌مان تۆمه‌ت هۆشداریان داوه. ناسناوی حه‌وت كه‌س له‌و به‌ندكراوانه بریتیه له: ئازاد شوجاعی، ئێدریس ئاڵی، شاهین وه‌ساف، ناسر به‌كرزاده، ڕه‌سووڵ ئه‌حمه‌دمحه‌ممه‌د، محه‌ممه‌دئه‌مین مێهدی شایسته و ئه‌حمه‌ده‌زا جه‌لالی.