به‌یانی شه‌ممه ٢٣ی به‌فرانبار، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی لۆڕستان به ناوی “ڕه‌زا حه‌یده‌ری” له زیندانی پارسیلۆنی خۆڕه‌م ئاوا جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ڕه‌زا حه‌یده‌ری” پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. به پێی ئاماری ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، له ساڵی ڕابردووی زاینی دا به‌لانیكه‌م ٧٥٠ كه‌س له زیندانه‌كانی ئێران به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ئێعدام كراون.