به‌یانی دووشه‌ممه ١٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به ناوی “ئه‌میر عه‌لیخانی” له زیندانی ڕه‌فسه‌نجان به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌میر عه‌لیخانی” پێشتر به‌تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. به‌یانی دووشه‌ممه سزای له‌سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندكراوه به شێوه‌ی نهێنی جێبه‌جێ كرا، به‌ڵام هه‌واڵه‌كه‌ی هێشتا له میدیاكانی ڕژیم بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.