کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی دێهده‌شت

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی دێهده‌شت 2

به‌یانی چوارشه‌ممه‌ ١٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به‌ ناوی “زه‌بیحۆڵڵا ئه‌رجۆمه‌ند” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، له‌ زیندانی دێهده‌شت له‌ پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “زه‌بیحۆڵڵا‌ ئه‌رجۆمه‌ند” پێشتر به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرا. ناوبراو ڕۆژی دووشبه‌ممه‌ ١٣ی سه‌رماوه‌ز به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكرانی حوكمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی و به‌یانی چوارشه‌ممه‌ حوكمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كرا. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، دادگای ئینقلابی كه‌ره‌ج سزای ئێعدامی به‌سه‌ر یه‌كێك له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی په‌روه‌نده‌ی مه‌شرووباتی ئه‌لكۆڵی ئه‌و شاره‌دا سه‌پاند.