به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی “حسێن محه‌ممه‌دی” له زیندانی ورمێ هاوڕێ له‌گه‌ڵ چوار به‌ندكراوی دیكه كه ناسناویان ئاشكرا نه‌كراوه، جێبه‌جێ كرا.
“حسێن محه‌ممه‌دی” خه‌ڵكی گوندی “تیكان ته‌په”ی سه‌ر به شاری بۆكان، چالاكی سیاسی و ئه‌ندامی پێشووی یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم بوو كه به‌یانی یه‌كشه‌ممه و پاش ١٤ ساڵ زیندان، له به‌ندیخانه‌ی ورمێ له‌سێداره درا. ناوبراو ١٥ ساڵ له‌وه‌به‌ر به تۆمه‌تی ساخته‌ی بازه‌رگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر له شاری ڕه‌شت ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرا. جێگای ئاماژه‌یه كه پێشتر دوو برای دیكه‌ی حسێن به ناوه‌كانی “ئیسماعیل و حه‌سه‌ن” به تۆمه‌تی چالاكی سیاسی له سێداره درابوون.