کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی كرماشان

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی كرماشان 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ 8ی مانگی گه‌لاوێژ، سزای له‌سێدارەدانی به‌ندكراوێكی خەڵکی کرماشان بە ناویئەیووب میرزاییتەمەن ٢٩ ساڵ له‌ زیندانی ناوه‌ندی كرماشان جێبه‌جێكرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،ئەیووب میرزاییدوو ساڵ پێش بە تۆمەتیکوشتنی به‌ئەنقەستدەستبەسەر و دواتر له‌لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه‌ سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پابوو‌. بە پشتبەستن بە ئاماری ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی کەمتر لە یەک هەفتەدا شەش بەندکراو لە زیندانه‌كانی کرماشان، ورمێ و سنە بە تۆمەتیکوشتنی به‌ ئەنقەستجێبەجێکراوە کە دوو کەسیان ژن بوون.