کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی ساری

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی ساری 4

به‌یانی سێشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به‌ ناوی “موجته‌با ئیمامی” له‌ زیندانی ساری جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “موجته‌با ئیمامی” خه‌ڵكی شاری نكا له‌ ئوستانی مازه‌نده‌رانه‌ و پێشتر به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست” ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی ڕابردووش دوو به‌ندكراوی خه‌ڵكی كه‌نگاوه‌ر له‌ زیندانی ناوه‌ندی هه‌مه‌دان له‌سێداره‌ درابوون.