ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌ندكراوێكی زیندانی كرمان به ناوی “عه‌بدۆلهادی ڕیگی” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ و خه‌ڵكی زاهیدان به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له سێداره درا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دیوانی باڵای دادی وڵات به‌پێی ئه‌وه‌یكه “عه‌بدۆلهادی” هیچ پێشینه‌یه‌كی كه‌یفه‌ری نه‌بووه، سه‌ره‌تا سزای ئێعدامه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه، به‌ڵام دادگای پێداچوونه‌وه ئه‌و حوكمه‌وی پشتڕاست كردووه و ناوبراو به‌یانی یه‌كشه‌ممه له سێداره دراوه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا شه‌ش به‌ندكراوی زیندانی ڕه‌جایی شار كه هێشتا ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی سزای له‌سێداره دانیان ڕاگوێزی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كراون. شیایانی باسه كه ئه‌و شه‌ش به‌ندكراوه پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون.