ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕـ، سزای له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك به ناوی “ئایدین ئیمامی” له زیندانی زه‌نجان جێبه‌جێ كرا، هاوكات ناونده‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی “سه‌ید محه‌ممه‌دجه‌واد وه‌فایی سانی” له زیندانی مه‌شهه‌د هۆشداریان دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئایدین ئیمامی” پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “سه‌یدمحه‌ممه‌دجه‌واد وه‌فایی سانی” بۆكسۆری ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵی خه‌ڵكی مه‌شهه‌د كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ساڵی ٩٨ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ به مه‌به‌ستی له‌سێداره دان ڕاگوێزی به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی وه‌كیل ئاباد كرا و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ خوازیاری ڕاگرتنی ئه‌و حوكمه زاڵمانه بوون.