کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك له‌ به‌ندیخانه‌ی یه‌زد

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك له‌ به‌ندیخانه‌ی یه‌زد 2

به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ ٢٩ی خه‌رمانانی ١٤٠٣، به‌ندكراوێكی به‌لووچ به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر‌،‌ له‌ به‌ندیخانه‌ی یه‌زد له‌ سێداره‌ درا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی زابۆل به‌ ناوی “مه‌نان به‌راهوویی”، ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ كه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ حوكمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كراوه‌.