کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی ژن له‌ زیندانی خۆڕه‌م ئاوا

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی ژن له‌ زیندانی خۆڕه‌م ئاوا 4

به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ ٧ی گه‌لاوێژ، به‌ندكراوێكی ژن كه‌ ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه‌ له‌ زیندانی پارسیلۆنی خۆڕه‌م ئاوا ئێعدام كرا.

به‌ وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی له‌ ڕۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ چوار به‌ندكراوی به‌ تۆمه‌تی په‌یوندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانی ناوه‌ندی خۆڕه‌م ئاوا له‌ سێداره‌ داوه‌ كه‌ یه‌كێكیان ژن بووه‌. ناسناوی ئه‌و سێ به‌ندكراوه‌‌ی دیكه‌ بریتیه‌ له‌: “ئه‌رده‌شێر مه‌لكه‌ت” ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ، “عه‌زیم ئه‌مرایی” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ و شارومه‌ندێكی خه‌كی تاران به‌ پاشناوی “فه‌ڕۆخ نژاد” ته‌مه‌ن ٢٧.