کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی كورد له‌ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی كورد له‌ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج 3

به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “قاسم ئابه‌سته” زیندانی بیرمه‌ندی خه‌ڵكی مهاباد، پاش ١٤ ساڵ زیندان، له‌ به‌ندیخانه‌ی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج له‌سێداره‌ درا.

“قاسم ئابه‌سته” ١٦ی سه‌رماوه‌زی ١٣٨٨ی هه‌تاوی هاوڕێ له‌گه‌ڵ شه‌ش شارۆمه‌ندی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی “ئه‌نوه‌ر خزری”، “ئه‌یووب كه‌ریمی”، “داوود عه‌بدۆڵڵاهی”، “فه‌رهاد سه‌لیمی”، “كامران شێخه” و خۆسره‌و به‌شاره‌ت” خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌قز و مهاباد له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی ٨ مانگ له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ئه‌شكه‌نجه دران. ئه‌و حه‌وت به‌ندكراوه‌ بیرمه‌نده‌ پاش گواستنه‌وه‌ بۆ زیندانی ئێڤین له‌ ڕێكه‌وتی ٢٥ی خاكه‌لێوه‌ی ١٣٩١ بۆ زیندانی ڕه‌جاییشار گوازرانه‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ئه‌و حه‌وت به‌ندكراوه‌ی به تۆمه‌ته‌كانی‌ “تێكدانی ئاسایشی گشتی”، “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “ئه‌ندامه‌تی له‌ گرووپه‌ مه‌زهه‌بیه‌كان” به‌ “افساد فی الارض” و “موحاره‌به‌” مه‌حكووم كردووه‌.