له ڕۆژانی ڕابردوودا، سزای له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی كوردی خه‌ڵكی خۆراسانی شومالی به ناوی “داوود بێهزادی” له زیندانی ناوه‌ندی ئێسفه‌راین جێبه‌جێ كراوه.
بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە، ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کوردی خەڵکی شاری ئەسفەراینی سەر بە پارێزگای خوراسانی شومالی بە ناوی “داود بێهزادی”، تەمەن ٢٧ ساڵ، لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کراوه. ئەو هاووڵاتییە ٧ ساڵ لەمەوبەر لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دەزگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامیه‌وه سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوه.
