بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی پووشپەڕی ١٤٠٢، سزای سێدارەی “سەعید ئەڵماسی”، بەندکراوی تەمەن ٤١ ساڵ و خەڵکی شاری هەرسینی سەر بە پارێزگای کرماشان، لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سه‌عید ئه‌ڵماسی” خێزاندار و باوکی منداڵێکه و چه‌ند ساڵ له‌وه‌پێش له شاری هه‌مه‌دان بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه. هەر لەو پەیوەندییەدا ڕۆژی دووشەممە، ٢٦ی پووشپەڕ، سزای ئێعدامی دوو بەندکراوی دیکەی بە ناوەکانی “موحسین یاقووتی” و “حەمزە فەڕۆخی” خەڵکی شاری كه‌نگاوه‌ر، بە هەمان تۆمەت لە بەندیخانەی هەمەدان جێبەجێ کرابوو.
