کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی كورد له‌ زیندانی زاهیدان

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی كورد له‌ زیندانی زاهیدان

سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٢، سزای سێدارەی “حسێن سوڵتانیان” تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی شاری سەرابلەی ئیلام، لە بەندیخانەی ناوەندیی زاهیدان جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرته‌كان، “حسێن سوڵتانیان” دە ساڵ له‌وه‌پێش بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای قه‌زایی حکوومەته‌وه‌ سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا. سه‌پاندنی ئه‌و حوكمه له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ناوبراو لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو دەیان جار بەشداری خۆی لە کوشتنی کوژراوه‌كه‌ ڕەت کردووەتەوە و بەهۆی ناڕوونی چارەنووسی، نامەی بۆ ئەو دادوەرە کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاندووە نووسیوە و داوای کردووە سزای سێدارەکەی جێبەجێ بکات.