کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی كورد له‌ زیندانی عادل ئابادی شیراز

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی كورد له‌ زیندانی عادل ئابادی شیراز 1

به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی پووشپه‌ڕ، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به‌ ناوی “موجته‌با كه‌ره‌می” خه‌ڵكی هه‌رسینی سه‌ر به‌ پارێزگای كرماشان، له‌ به‌ندیخانه‌ی عادل ئابادی شیراز جێبه‌جێ كرا.

ئه‌و به‌ندكراوه‌ ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵه‌ سێ ساڵ له‌وه‌به‌ر به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرا. به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ حوكمی ئێعدامی “موجته‌با كه‌ره‌می” له‌ بێده‌نگی خه‌به‌ری له‌ زیندانی عادل ئابادی شیراز جێبه‌جێ كراوه‌.