کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی كورد له‌ زیندانی هه‌مه‌دان

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی كورد له‌ زیندانی هه‌مه‌دان 1

به‌یانی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی به‌فرانباری ١٤٠٢، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی كه‌نگاوه‌ری سه‌ر به‌ پارێزگای كرماشان به‌ ناوی “جه‌لیل سوله‌یمانی”، له‌ زیندانی ناوه‌ندی هه‌مه‌دان له‌سێداره‌ دراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “جه‌لیل سوله‌یمانی” پێشتر به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ئه‌و به‌ندكراوه‌ بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گوازرایه‌وه‌ و به‌یانی چوارشه‌ممه‌ حوكمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كرا.