به‌یانی دووشه‌ممه ١٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی كوردی خه‌ڵكی شارستانی نووراباد به ناوی “موجته‌با ئه‌میری” له زیندانی كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.
“موجته‌با ئه‌میری” پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرا. ڕۆژی ١٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١، له كاتی گواستنه‌وه‌ی چوار به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی به مه‌به‌ستی له‌سێداره‌دانیان، به‌ندكراوان ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی و كاتێك هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ركوتی به‌ندكراوان هاتن، موجه‌ته‌با ڕێگری لیان كرد و ڕێگه‌ی نه‌دا بچنه نێو به‌نده‌كانه‌وه. له وڵامی سه‌رهه‌ڵدانی زیندانیان، هێزه‌كانی ڕژیم ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له به‌ندكراوان كرد و به‌وهۆیه‌وه چوار به‌ندكراو گیانیان له‌ده‌ستدا.
