ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی مانگی جۆزه‌ردان، حۆكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی سیاسی به ناوی “فیرووز مووسالوو” خه‌ڵكی گوندی “قه‌توور”ی سه‌ر به شارستانی “خۆی”، له‌زیندانی ناوه‌ندی ورمێ جێبه‌جێكرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “فیرووز مووسالوو” پێشتر ئه‌ندامی یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم بووه و پاش گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه له شاری سه‌رده‌شت ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌منییه‌تی شاری ورمێ كرابوو. دواجار “فیرووز” له‌لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “مۆحاریبه” حۆكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا. جێگای ئاماژه‌یه كه حۆكمی ئێعدامی ئه‌و زیندانییه سیاسییه به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه و پارێزه‌ره‌كه‌ی جێبه‌جێكراوه