سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی دیكه‌ی به‌لووچ به‌ناوی “زه‌كه‌ریا ڕیگی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له‌زیندانی ناوه‌ندی زاهیدان جێبه‌جێكرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “زه‌كه‌ریا” كرێكار بووه و ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی له شاری شیراز له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ری و یه‌كێك له هێرشبه‌ره‌كان بۆ شێوه‌ی “نا ئه‌نقه‌ست” ده‌كوژرێت و ناوبراو ده‌ستبه‌سه‌ر و حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه حوكمه‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كرێت. شایانی باسه كه له سێ مانگی ڕابردوودا لانیكه‌م ٧٢ شارۆمه‌ندی به‌لووچ له‌سێداره دراون و له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی زاهیدان و خاشیش زیاتر له ١٣٠ كه‌س به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان به‌ختكردووه.