ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندان، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی عێراق به ناوی “ئه‌بووزه‌ر تاهرعهرهب” له زیندانی قوم جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئه‌بووزه‌ر تاهر عه‌ره‌ب”ی ٣٨ ساڵ و خه‌ڵكی پارێزگای مووسڵی عێراق، پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. به‌یانی دووشه‌ممه سزای له‌سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندكراوه لهزینهدانی ناوه‌ندی قوم جێبه‌جێ كراوه.