بەرەبەیانیی سێشەممە ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٢، سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی سەقز بەناوی “ئەکرەم کەریم پوور” تەمەن ٤٠ ساڵ لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێکرا.
“ئەکرەم کەریم پوور” ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ دوو به‌ندكراوی دیکە بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزرا. ناوبراو سێ ساڵ له‌وه‌به‌ر لە هەمەدان به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر دەستبەسەر و لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە به ئێعدام مه‌حكووم كرا. شایانی باسه كه سزای سێدارەی حسێن بەهرەمەند” خەڵکی شارۆچکەی ڕەبەت و یەکێک له هاودۆسیه‌كانی ئه‌و به‌ندكراوه‌ش له ڕێكه‌وتی ١٧ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له‌زیندانی هه‌مه‌دان جێبه‌جێ كرابوو.
