به‌یانی دووشه‌ممه ٢ی گوڵان، حوكمی ئێعدامی پێنج به‌ندكراو له‌وانه به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی سنه و ژنێك له زیندانه‌كانی قزلحه‌سار، گورگان و ئه‌راك به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی سنه به ناوی مێهران نه‌سری زه‌ڕ به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج له‌سێداره دراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه حوكمی ئێعدامی چوار به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی مه‌حبووبه خۆسره‌ونژاد، فیرووز عه‌لیاری، سه‌فا قه‌ره‌داشی و جه‌لیل عه‌زیزی به هه‌مان تۆمه‌ت له زیندانه‌كانی گورگان و ئه‌راك جێبه‌جێ كراوه.