به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٣ی پووشپه‌ڕ، به‌ندكراوێكی به‌لووچ به‌ناوی “موحسین گومشادزهی” له زیندانی زاهیدان له‌سێداره درا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “موحسین گومشادزهی” ساڵی ٩١ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی پێكدادان له‌گه‌ڵ مه‌ئموورێكی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به ئێعدام مه‌حكووم كرا. ناوبراو ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “چشمه زیارت”ی سه‌ر به شاری زاهیدانه و له په‌روه‌نده‌یه‌كی ساخته و به‌بێ ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر به ئێعدام مه‌حكووم كراوه.
