سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌ندكراوێكی به‌لووچ له‌زیندانی زابۆل به ناوی “ئهمیرناڕوویی شیرانزهی” له سێداره درا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئهمیرناروویی شیرانزهی” ته‌مه‌ن ٤٦ ساڵ، باوكی شه‌ش منداڵه و به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به ئێعدام مه‌حكووم كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و به‌ندكراوه ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی ده‌ستبه‌سه‌ر و هیچ یه‌ك له‌و تۆمه‌تانه‌ی خرابوونه پاڵ دۆسیه‌كه‌ی قبووڵ نه‌كرد به‌ڵام، ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆ دوایین جار چاوی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی بكه‌وێت حوكمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردووه.
