له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی به‌لووچ له‌زیندانی كرمان به‌ناوی “نادر عه‌لی زهی” جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، “نادر عه‌لی زهی” ته‌مه‌ن ٣٩ و باوكی پێنج منداڵ بووه. ناوبراو له ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی له شارستانی گۆڵبافتی كرمان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و به‌ندكراوه له‌ناڕه‌زایه‌تی به سزای ناداداپه‌روه‌رانه‌ی ده‌زگای قه‌زایی به خواردنی حه‌ب ده‌ستی دابووه خۆكوژی و له دوایین دیداری له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی باری ته‌ندرووستی ناجێگیر بووه.