به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی پووشپه‌ڕ، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی به‌لووچ به ناوی “ناسر ڕه‌خشانی” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ و خه‌ڵكی زاهیدان، له زیندانی قائین له خۆراسانی جنووبی جێبه‌جێ كرا.
“ناسر ڕه‌خشانی” ساڵی ١٤٠٠ له شاری قائین به تۆمه‌تی په‌یوندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرا. سزای سێداره‌ی ئه‌و به‌ندكراوه خێزانداره ڕۆژی چوارشه‌ممه له بێده‌نگی خه‌به‌ری و له‌حاڵێكدا دوایین دیداری له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌نجام نه‌دابوو، جێبه‌جێ كراوه.