کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی به‌لووچ له‌ زیندانی مه‌شهه‌د

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی به‌لووچ له‌ زیندانی مه‌شهه‌د 1

به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ ٢٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی به‌لووچ به‌ ناوی “موسافیر زه‌ڕگه‌ر” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ له‌ زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د جێبه‌جێ كرا.

“موسافیر زه‌ڕگه‌ر” ساڵی ٩٦ی هه‌تاوی له‌ شاری مه‌شهه‌د به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. ناوبراو شه‌وی ڕابردوو دوایین دیداری له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌نجام دا و به‌یانی هه‌ینی له‌سێداره‌ درا.