له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به‌ندكراوێكی به‌لووچ به‌ناوی “عیسا شیرزادی” كه پێشتر حوكمی زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پابوو، به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی زاهیدان له سێداره درا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی مافی مرۆڤی به‌لووچ، “عیسا شیرزادی” پێنج ساڵ له‌وه‌پێش به تۆمه‌تی بازه‌رگانی كردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پا. هێزه ئه‌منییه‌كانی زیندان پاش له‌سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندكراوه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی په‌یوه‌ندیان گرتووه و ڕایانگه‌یاندووه كه ته‌رمی ڕۆڵه‌كه‌یان له پزیشكی دادی زاهیدانه و ده‌توانن وه‌ری بگرن.