به‌یانی سێشه‌ممه ٣٠ی گوڵان، بكوژی شلێر ڕه‌سووڵی، به ناوی گۆران قادری، له زیندانی ناوه‌ندی سنه ئێعدام كرا.
حوكمی ئێعدامی گۆران قادری پاش تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ و هه‌شت مانگ به سه‌ر ئه‌و جه‌نایه‌ته له‌لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاته‌وه په‌سه‌ند كرا و به‌یانی سێشه‌ممه سزاكه‌ی جێبه‌جێ كرا. ڕۆژی ١٤ی خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠١، گۆران قادری جیرانی شلێر ڕه‌سوولی، هه‌وڵی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر ئه‌و ژنه‌ی دا، به‌ڵام شلێر به‌رگری له خۆی كرد و بكوژ ناوبراوی له په‌نجه‌ره‌ی خانووه‌كه‌ی خسته خواره‌وه و شلێر ڕه‌سووڵی گیانی به‌ختكرد. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه كاردانه‌وه‌ی به‌رینی كۆمه‌ڵگای به‌دوای خۆیدا هێنا و بكوژ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و سێ كه‌س شاهیدیان له سه‌ر تاوانباربوونی ناوبراو دا.