به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌با، خاوه‌ن كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ری چیمه‌نتۆ له سه‌رانسه‌ری وڵات ده‌یان كرێكاریان له سه‌ر كار ده‌ركرد.
محه‌ممه‌دحسێن ڕه‌ئیسی ده‌بیری ئه‌نجۆمه‌نی به‌رهه‌مهێنه‌رانی چیمه‌نتۆ به میدیاكانی وت: قه‌یرانی وزه زیانی زۆری له كارخانه‌كانی سیمان و كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ری چیمه‌نتۆ داوه و نیوه‌ی كاره‌گه‌كان داخراون یان ده‌یان كرێكاریان بێكار كردووه. داخرانی كارگه‌كان بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سیمان و ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له سه‌ر سه‌نعه‌تی بیناسازی داناوه. شایانی باسه كه سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی له بواری ئابووری ژیان و مه‌عیشه‌تی ملیۆنان كه‌سی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و خه‌ڵك داوای كاردانه‌وه‌ی به‌هێزی كۆمه‌ڵگا به‌رانبه‌ر به ڕژیم ده‌كه‌ن.