ڕۆژی چۆارشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌رمانان، “مه‌هام میقانی” مامۆستایه زانكۆی به‌شی هونه‌ری تاران به‌بی هۆكار له‌سه‌ر كار ده‌ركرا و “زه‌هرا عه‌وه‌ز زاده” به خانه‌نشین كردنی ئیجباری مه‌حكووم كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مه‌هام میقانی” كه پێشتر له شۆرشی “ژن،ژیان،ئازادی” پشتیوانی له خوێندكارانی به‌ندكراو كردبوو و له شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستی به مانگرتن دابوو، ڕۆژی چۆارشه‌ممه به بڕیاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌سه‌ر كار ده‌ركرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ” زه‌هرا عه‌وز زاده” یه‌كیك له ئه‌ندامانی ئه‌نجۆمه‌نی سینفی مامۆستایانی خۆراسانی شومالی، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی بێجنۆرده‌وه به خانه‌نشینكرانی ئیجباری مه‌حكووم كرا.