کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سه‌ركار دەرکردنی ئەندامانی بنەماڵەی هه‌میشه زیندوو “جەواد حەیدەری”

له‌سه‌ركار دەرکردنی ئەندامانی بنەماڵەی هه‌میشه زیندوو جەواد حەیدەری

له‌ سه‌روبه‌ندی شۆڕشی “ژینا”، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان زیاد كردووه‌ و له‌ ڕۆژانی ڕابردوو خوشك و برای هه‌میشه زیندوو “جه‌واد حه‌یده‌رییان” له‌سه‌ر كاره‌كانیان دوور خستۆته‌وه‌.

“فاتمە حەیدەری” خوشکی گیانبەختكردوو “جەواد حەیدەری”، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام دەقێکی بڵاوکردەوە و نووسی: “محەمەدی برام دوای چلەی جەواد دەستبەسەر و لەسه‌ر کارەکەی دەر كرا. پاشان کوڕە دوو ساڵانەکەی بە ناوی “دێلوان” به‌ بارمته گیرا، ئێستاش “فه‌رانه‌ک کەریمی” هاوسەری، لە کارەکەی دوور خراوه‌ته‌وه‌ و پێیان وتووە، بۆچی جەواد بەشداری ناڕەزایەتییەکانی کردووە؟ ناوبراو له‌ وڵامی به‌كرێگیراوانی ڕژیمی وتوویه‌: ئێوە براکەمتان کوشتووە و ئێستا لە نزیكی ساڵوه‌گه‌ری دا، گوشارمان بۆ دێنن تا بێدەنگمان بکەن، به‌ڵام ناتوانن”.