به‌ڕێوه‌به‌رانی پترۆشیمی “چواڕ”ی ئیلام ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان و هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كرێكار، ٢٠٠ كرێكاری ناڕازی ئه‌و ناوه‌نده‌یان له سه‌ركار دوورخسته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی ڕابردوو به‌رپرسانی حه‌راسه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی پترۆشیمی “چواڕ”ی ئیلام به بیانووی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ڕێگه‌یان له چوونه‌ژووره‌وه‌ی ٢٠٠ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده گرتووه. كرێكارانی پترۆشیمی “چواڕ” له‌ئاست كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕازین و خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یین. شایانی باسه كه له سه‌ره‌تای مانگی گوڵانه‌وه تا به ئه‌مڕۆ كرێكارانی په‌یمانی و قه‌راردادی سه‌نایه‌عی نه‌وت و گاز، پترۆشیمی، مه‌عده‌ن و فوولاد دژبه خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت مانیان گرتووه و خوازیای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٧٩٪ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ٢٠ ڕۆژ كار و ١٠ ڕۆژ پشوودان، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.