له ڕۆژانی ڕابردوودا، دكتۆر “زه‌هرا ئه‌حمه‌دی نژاد”، مامۆستای بواری نه‌خۆشیه عفوونیهكانی زانكۆی زانیاری پزیشكی تاران، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌و زانكۆیه‌وه له‌سه‌ركار دوورخرایه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و حوكمه پاش سكاڵای حه‌راسه‌تی زانكۆ و به‌ڕێوه‌چوونی كۆمیسیۆنی ده‌سته‌ی زانیاری زانكۆی پزیشكی تاران به بیانووی “هه‌وڵدان دژی به‌رژه‌وه‌ندی وڵات و بڵاوكردنی به‌یاننامه” ده‌رچووه. جێگای ئاماژه‌یه كه دكتۆر “زه‌هرا ئه‌حمه‌دی نژاد” سه‌باره‌ت به هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی ڕژیم دژبه خوێندكارانی زانكۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیبوو، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بابه‌تی ژاراویكردنی قوتایان و خوێندكاران به‌یاننامه‌ی كرد و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه كه‌وته به‌ر غه‌زه‌بی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان و له‌سه‌ركاره‌كه‌ی دوور خرایه‌وه.
