زانكۆی تاران ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی خه‌رمانان له به‌یاننامه‌یه‌ك دا ڕایگه‌یاند: دوو مامۆستای جه‌له‌سه‌ی به‌رگه‌ری “له‌یلا حسێن زاده” له تێزی كارناسی ئه‌رشه‌د دا له‌سه‌ر كاره‌كانیان دوور خستۆته‌وه.
ئه‌و به‌یاننامه‌یه به‌بێ ناو بردن له “له‌یلا حسێن زاده”، ناوبراوی به خوێندكاری زانكۆی تاران ناو نه‌بردووه و به هۆی كۆتایی هاتنی سه‌نه‌واتی خوێندن و ناونووسی نه‌كردنی له نیوه‌ی دووهه‌می ساڵی خوێندن، له درێژه‌دان به خوێندن بێبه‌ش كراوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، “له‌یلا حسێن زاده” له‌كاتی به‌رگری له تێزه‌كه‌ی دا حیجابی ئیجباری تۆڕ داوه و بابه‌تی كۆتا پڕۆژه‌ی خوێندنی، “ناسناو‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ناسناو‌ی قه‌ومی له شارستانه‌تی هاوچه‌رخی ئێران و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به شاری نه‌غه‌ده” هه‌ڵبژاردبوو.