له درێژه‌ی شه‌پۆلی سه‌ركوتی موعه‌لیمانی قوتابخانه و مامۆستایان زانكۆ له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، ڕۆژی ڕابردوو، “محه‌ممه‌د داركش” چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران و مامۆستای زانكۆی تاران، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رش له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی ده‌ركرا.
“محه‌ممه‌د داركش” له خۆشناوترین موعه‌لیمانی پارێزگای تاران بووه و ماوه‌ی شه‌ش ساڵ پێشینه‌ی كاری هه‌یه. ناوبراو هاوكات مامۆستای زانكۆی تاران بووه و پێشتر له‌لایه‌ن حه‌راسه‌ت و كۆمیته‌ی ئینزیباتی زانكۆوه په‌روه‌نده‌سازی بۆ كرابوو. به‌پێی زانیارییه‌كان، حه‌راسه‌تی زانكۆی تاران داوای هاوكاری له‌و چالاكه سنفی و مامۆستای كۆمه‌ڵناسیه كردبوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕازی به هاوكاری نه‌بووه، هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردبوو كه له ئامووزش و پهروهرشیش دا ده‌ری ده‌كه‌ن.