له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ كرێكاری مه‌یدانی میوه و سه‌وزه‌ی تاران له ژێر گوشاری یه‌گانی پاراستنی شاره‌داری تارانه‌وه له‌سه‌ركار ده‌ركراون.
له‌سه‌ركار ده‌ركردنی ئه‌و ٧ كرێكاره ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری بووه و ڕێكخراوی به‌ڕێوه‌بردنی مه‌یدانه‌كانی سه‌وزه و میوه و یه‌گانی پاراستنی شاره‌داری تاران بێكاركردنی كرێكارێك و گواستنه‌وه‌ی پێنج كرێكاری بۆ به‌شه‌كانی دیكه پشتڕاست كردووه، له حاڵێكدا كرێكارانی مه‌یدانی سه‌وزه و ته‌ڕه‌باری تاران ده‌ڵێن: هێزه‌كانی یه‌گانی پاراستنی شاره‌داری به بیانووی گوێ نه‌دان به بڕیاره‌كانیان، ئه‌و ٧ كرێكاره‌یان له‌سه‌ركار ده‌ركردووه.