به‌هۆی قه‌یرانی وزه و بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارخانه‌ی فولادی ئه‌ردستان ٤٠ كرێكاری له‌سه‌ركار ده‌ركردووه.
به وته‌ی یه‌كێك له كرێكاران، خاوه‌نكار ٤٠ كرێكاری بانگ كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌با ناتوانێت حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت بكات، به‌و بۆنه‌وه دا ده‌كات كه له به‌یانی دووشه‌ممه‌وه نه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. نوێنه‌ری كرێكاران به میدیاكانی وتووه كه كارخانه‌ی فولادی ئه‌ردستان ٢٢ مێگاوات كاره‌بای پێویسته به‌ڵام ده‌وڵه‌ت ڕێگه نادات زیاتر له پێنج مێگاوات كاره‌با به‌كار بێنن، به‌و بۆنه‌وه زۆربه‌ی به‌شه‌كانی كارخانه خه‌وتووه. به پێی زانیارییه‌كان، ١٧٠ كرێكاری دیكه له‌و كارخانه ماونه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر كێشه‌ی كاره‌با چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وانیش بێكار ده‌كرێن. به‌وته‌ی كارناسانی ئابووری، نه‌بوونی كاره‌با بووه‌ته هۆی داخرانی ٥٠ كارخانه و زیانێكی ١٥ ملیارد تمه‌نی به سه‌نعه‌تی فولاد گه‌یشتووه.