به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مامۆستایه‌كی دیكه‌ی زانكۆی گیلان به ناوی “محه‌ممه‌دڕه‌زا نه‌زه‌ری نژاد” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه له‌سه‌ركار ده‌ركرا.
“محه‌ممه‌ڕه‌زا نه‌زه‌ری نژاد” مامۆستای بواری یاسای زانكۆی گیلان و سه‌رۆكی پێشووی كانوونی پارێزه‌رانی پارێزگای گیلان بووه كه به‌پێی حوكمی ده‌سته‌ی دامه‌زراندنی زانكۆ، له‌سه‌ركار ده‌ركراوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانكۆی گیلان له‌گه‌ڵ ته‌علیقی كاتی ئه‌و مامۆستایه دژایه‌تی كردووه و ته‌نانه‌ت ده‌ستڕاگه‌یشتنی به ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌ی زانكۆشی بڕێوه. جێگای ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردووا به لانیكه‌م ٥٢ مامۆستای زانكۆ له‌سه‌ر كار ته‌علیق یان ده‌ركراون و له ماوه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئیبراهیم ڕه‌ئیسی دا ١١٠ مامۆستای زانكۆ له كاره‌كانیان دوور خراونه‌ته‌وه.