ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری ناوچه‌ی ٤ی زاهیدان، له‌لایه‌ن شاره‌داریه‌وه له‌سه‌ر كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، حه‌قده‌ستی كرێكارانی شاره‌داری زاهیدان چه‌ند هێنده له ژێر هێڵی هه‌ژاری دایه و وڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی ژیانیان نییه. به‌وته‌ی كرێكاران، ئه‌و ڕێژه كه‌مه حهقدهستهش پاش چه‌ند مانگ له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه په‌رداخت ده‌كرێت و كاتێك له ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت ناڕه‌زایه‌تی دهرئهڕبڕن، له‌سه‌ر كاره‌كانیان دوور ده‌خرێنه‌وه.
