کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

له‌سه‌ركار ده‌ركردنی كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی به‌رق له‌ شاری سنه‌

له‌سه‌ركار ده‌ركردنی كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی به‌رق له‌ شاری

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به‌ كۆڵبه‌رنیووز، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كرێكارانی شیركه‌تی به‌رقی سنه‌ به‌ گومانی ئه‌وه‌یكه‌ كه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كان به‌شداریان كردووه‌ یان له‌ خۆپێشاندانه‌كان بریندار بوون، له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری سنه‌ به‌بێ به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر و ته‌نیا به‌ گۆمانی به‌شداری كردن له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌ سه‌رانسه‌رییه‌كان و بریندار بوونیان، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی به‌رقیان له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه‌.